ابنا : له کاتژمێره سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه تورکیا تانک و فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی له ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌تی سووریا که له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی ده‌کرێن، بۆ ئه‌وپه‌ڕی سنووره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ سووریا به‌ڕێکرد. ئامانج له‌م ئۆپراسیۆنه داگیرکردنی شاری جرابلس یه‌کێک له دوایین مۆڵگه‌کانی چه‌کدارانی داعش له سنووری تورکیایه؛ شارێک که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌مزووانه به‌ڵێنی دا که ئه‌و شاره له بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش ئازاد ده‌کات.
به‌ڵام وادیاره که ئامانج له‌م ئۆپراسیۆنه زۆرتر ڕێگری کردن له به‌دیهاتنی به‌رزه‌فڕیی کورده‌کانی سووریا بۆ زیاترکردنی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان بێت. تورکیا کورده‌کان به دوژمنی سه‌ره‌کی خۆی له سووریا ده‌زانێت.
تورکیا میلیشیاکانی کوردی سووریا یان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) لقێک له شۆڕشگێڕانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌زانێت؛ گرووپێکی میلیشیا که له چه‌ند ده‌یه لهمهوپێش له‌گه‌ڵ تورکیا به شه‌ڕ هاتووه. ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو گرووپه زۆر پێکه‌وه نزیکن، ڕاست نییه به‌ڵام ئه‌مه‌ش ڕاسته که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو YPG بووه‌ته کاریگه‌رترین یه‌کگرتووی واشنتۆن له شه‌ڕی زه‌وینی له‌گه‌ڵ داعش له سووریا.
تورکیا نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر کورده‌کان به پشتیوانی ئاسمانی ئه‌مریکا له شه‌ڕ دژی داعش ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی به‌ره‌و ڕۆژئاوا به‌ربڵاو بکاته‌وه، سه‌رکه‌وتوو بن که ڕێڕه‌وێک له درێژایی سنووره‌کانی تورکیا پێک‌بێنن که له عێراق تاکوو قه‌راخه‌کانی مه‌دیته‌رانه درێژه‌ی بێت. کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا له‌سه‌ر ئاوه ناوچه‌یه‌کی ژێر کۆنتڕۆڵ ده‌توانێت به‌رزه‌فڕییه دابهشخوازانهکانی کورده‌کانی تورکیا په‌ره‌پێبدات. به‌م بۆنه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی تورکیا، ئه‌مریکا بۆ کۆتایی هێنان به هاوکاری له‌گه‌ڵ YPG خستووه‌ته ژێر گوشاره‌وه. ئه‌نقه‌ره گه‌یشته ئه‌م ده‌رئه‌نجامه که ئۆپراسیۆنێک به ڕێبه‌ری تورکیا بۆ داگیرکردنی جرابلس ڕێگری ده‌کات له هێرشی هێزه کوردییه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌م شاره.
ئه‌مریکا نه‌ته‌نیا پشتیوانی کرد له هه‌وڵی تورکیا بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی یهکگرتووانی کورد به‌ڵکوو یه‌کگرتووی خۆی YPGی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی سه‌رزه‌نشت کرد. ڕۆژی ئۆپراسیۆنه‌که جۆزف بایده‌ن جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له سه‌ردانکردنی تورکیا هۆشداریی دا که ئه‌گه‌ر کورده‌کان داواکارییه‌کانی تورکیا بۆ پاشه‌کشێ به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات جێبه‌جێ نه‌که‌ن، ئه‌مریکا پشتیوانی خۆی له‌وان ده‌پچڕێت.
هێرشی هاوبه‌شی تورکیا و به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌وڵه‌تی سووریا و هه‌روه‌ها دڵنیایی پێدانی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه که کورده‌کان ده‌بێ له‌وپه‌ڕی ڕووباری فورات بمێننه‌وه، ڕه‌نگه یارمه‌تی بدات به دامرکاندنی ته‌نگژه دروست بووه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، مامۆستای دانیشتووی پنسیلوانیای ئه‌مریکا که تورکیا تۆمه‌تباری ده‌کات به داڕشتنی کووده‌تای بێ ئاکام، به‌ڵام ئه‌م ڕوانگه‌یه ده‌توانێت ته‌سک بیرانه بێت. ڕزگارکردنی کورده‌کان و هاندانی تورکیا بۆ هێرشی بۆ سه‌ر سووریا ته‌نیا شه‌ڕی ئه‌مریکا دژی داعش دژوارتر ده‌کات.
هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر سووریا ئه‌م مه‌ترسییه گه‌وره‌ی به‌دوا ده‌بێت که له ئامانجی سه‌ره‌تایی خۆی تێبپه‌ڕێت. ئه‌گه‌ر YPG نه‌یه‌وێت به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات پاشه‌کشێ بکات، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه له خاکی سووریا پاشه‌کشێ ناکات و به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و پێکدادانی جیدی نێوان دوو که‌س له هاوپه‌یمانان زۆر گرینگی واشنتۆن، به‌هێز ده‌بێت.
میلیشیا کورده‌کان به‌رده‌وام باشترین بژارده‌ی واشنتۆن بۆ شه‌ڕی زه‌وینین. به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌وڵه‌تی به‌رچاوی ڕۆژئاوا به‌له‌به‌رچاوگرتنی پیشینهکهیان به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه نه‌توانن ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان که له درێژایی سنووری تورکیا داگیریان کردووه، بپارێزن. سوپای تورکیاش به له‌به‌رچاوگرتنی دابه‌زینی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه پاش کووده‌تای بێ ئاکامی تورکیا ڕه‌نگه نه‌توانێت کاره‌که جێبه‌جێ بکات. ده‌وڵه‌تی تورکیا پاش کووده‌تا هه‌زاران که‌س له فه‌رمانبه‌رانی سوپای لابردووه و سوپای لاوازتر و کێشه و گرفته‌کانی ناوخۆی ئه‌وه‌ی توندتر کردووه‌ته‌وه.
ئه‌مریکا ئێستا له‌سه‌ر دوو ڕێیان دایه: ئه‌مریکا له لایه‌که‌وه پێویستی به ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی به‌رده‌وام به ماڵپه‌ڕی ئاسمانی ئینجرلیکی تورکیا هه‌یه که که‌ناڵێکی په‌یوه‌ندی سه‌ره‌کی له شه‌ڕ دژی داعشه و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت که تورکیا له‌مپه‌ڕی گاتنی شه‌ڕڤانانی جیهادی بۆ ئه‌م وڵاته چ له ڕێگای هاتن بۆ سووریا و چ له ڕێگای چوونه‌ده‌ره‌وه له‌وێ. ئه‌مریکا له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕ دژی داعش له سووریا پێویستی به کورده‌کانی سووریا هه‌یه.
ئه‌مریکا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له‌م بارودۆخه ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه به گفتوگۆکانی ئاشتی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌م وڵاته که هاوینی ساڵی ڕابردوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه، بخاته ژێر گوشاره‌وه. کووده‌تای بێ ئاکامی ئه‌مدواییانه نهبووههۆی ئه‌وه‌ی که هیچ یه‌ک له دوو لایه‌ن له ستراتێژییه‌کانی خۆی بۆ شه‌ڕی به‌ربڵاو پێداچوونه‌وه بکه‌ن. ده‌وڵه‌ت، پارتی نزیک به کورده‌کانی له هه‌وڵه ئه‌نجامدراوه‌کان بۆ یه‌کگرتوویی نیشتمانی وه‌لا ناوه و سوپای تورکیا و میلیشیا کورده‌کانیش درێژه ده‌ده‌ن به شه‌ڕ له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا. ئه‌گه‌ر تورکیا له دۆزینه‌وه‌ی ڕێچاره‌یه‌کی ئاشتیخوازانه بۆ پرسی کوردی ئه‌م وڵاته بێ ده‌رئه‌نجام بمێنێته‌وه، هێشتاکه کورده‌کانی سووریای به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ خۆی ده‌زانێت و درێژه ده‌دات به هێرش بۆ سه‌ر YPG و ئه‌مه به نۆگه‌ی خۆی هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا دژی داعش لاواز ده‌کات.
ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی که تورکیا ناچار بکات به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی خۆی، ناچاره که هه‌ڤیازییه‌ک به‌م وڵاته بدات. داخوازی سه‌ره‌تایی تورکیا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی جه‌نابی گوله‌نه. کرده‌وه‌یی کردنی ئه‌م داخوازیه‌ی تورکیا دژواره چونکه گه‌ڕاندنه‌وه پێویستی به ڕه‌وتی یاسایی و ته‌کنیکی درێژی هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌مریکا له جیاتی ئه‌وه ده‌توانێت به تورکیا پێشنیاری هاوکاری سه‌ربازی زیاترێک بدات. ئه‌نقه‌ره له پێشه‌وه خوازیاری کڕینی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی "ڕاوچی" له ئه‌مریکا بووه؛ کارێک که له کۆنگرێسدا به‌ره‌وڕووی دژایه‌تی بووه. ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌روه‌ها به‌دوای هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له بواری ته‌کنۆلۆژیای به‌ره‌ڤانی بووه. ئه‌مریکا له ڕێگای هاوکاری زیاتر و نزیکتر له‌گه‌ڵ تورکیا له بواری ئه‌م بابه‌تانه ده‌توانێت هه‌ندێ له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا چاره‌سه‌ر بکات و به ده‌وڵه‌ت پیشان بدات که خۆی له ئاسایشی ئه‌م وڵاته به‌ڵێنده‌ر ده‌زانێت.
ئه‌م کاره ده‌توانێت به واشنتۆن ده‌سه‌ڵاتی پێویست بۆ قانع کردنی ئه‌نقه‌ره بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوه‌کان له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی پرسه کوردییه‌که‌ی بداته‌وه. ئه‌م کاره‌ش یه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کان هاوپه‌یوه‌ند به تورکیا و ئه‌مریکا چاره‌سه‌ر ده‌کات و ڕێگا ده‌دات به دوو لایه‌ن که ته‌رکیزی خۆیان بخه‌نه‌سه‌ر گه‌وره‌ترین نیگه‌رانی له شه‌ڕ دژی داعش.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٣٩
News ID: 780008
ڕه‌نگه مرۆڤ سه‌ری سووڕبمێنێت وڵاتێک که له‌مدواییانه‌دا کوودهتاییهکی بێ ئاکامی خوێنین و هێرشی تیرۆریستی جۆراوجۆری تێپه‌ڕاندووه، چلۆن مومکینه و ده‌توانێت هێرشی سه‌ربازی بکاته‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێی، به‌ڵام تورکیا ئه‌م کاره‌ی کردووه.